١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦ - ١١:٣٣
Source: Mehrnews
سەردار عەبدوڵڵاهی: چرکەکان بۆ بڕیاری گەمژانەتان دەژمێرین

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان بە ئاماژەدان بە ئیرادەی سەرکردایەتی، گەل، بەرپرسان و هێزە چەکدارەکان، هۆشداریی بە دوژمن دا: «هەڵەیە تاقیکردنەوەی تاقیکراوان؛ ئێمە چرکەکان بۆ بڕیارە گەمژانەکانتان دەژمێرین.

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان بە ئاماژەدان بە ئیرادەی سەرکردایەتی، گەل، بەرپرسان و هێزە چەکدارەکان، هۆشداریی بە دوژمن دا: «هەڵەیە تاقیکردنەوەی تاقیکراوان؛ ئێمە چرکەکان بۆ بڕیارە گەمژانەکانتان دەژمێرین.»

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی بنکەی خاتەموڵئەنبیا، ڕوو لە ڕێبەرانی دوژمنی ئەمریکی - زایۆنیستی کرد و وتی: ئەو دروشمانەی کە ئێوە دەیدەن، ئەگەر دەبوو کاریان لەسەر بکرێت، تا ئێستا کردبووتتان. لە هەرکام لە شەڕەکانی پێشوودا بە دروشمی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و دابەشکردن و لەناوبردنی ئێران چوونە ناو شەڕەوە؛ لە کاتێکدا ئەمڕۆ ئێوە لەناو دەچن و دەڕووخێن و ئێرانێکی بەهێز بە قایمی وەستاوە.

ئاماژەی بەوەش دا: سەرۆکی ئەمریکا پیرە و ناتوانێت لە جێگاکەی هەستێتەوە؛ کۆمەڵگەی ئەمریکا و دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکان زۆر باش دەزانن کە ئێوە خاڵی لاوازیی جیددی و بنەڕەتیتان هەیە و پێویستە بزانن کە حیساباتی هەڵەی داهاتوو وەڵامی جیاواز و توندتری لە ڕابردووی بەدوادا دەبێت.

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی بنکەی خاتەموڵئەنبیا بە ئاماژەدان بە ئیرادەی سەرکردایەتی، نەتەوە، بەرپرسان و هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێرانی ئیسلامی، هۆشداریی بە دوژمن دا: ئێوە ئەم ئیرادەیەتان زۆر جار تاقی کردووەتەوە و تاقیکردنەوەی تاقیکراوان هەڵەیە؛ ئێمە چرکە بۆ بڕیارە گەمژانەیەکانتان دەژمێرین و وڵامی داهاتوو زۆر نزیکتر، وێرانکەرتر و پەشیمانکەرەوەتر دەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha