بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - یەکەمین قۆناخی وەگەڕخستنی کەرەسە وئامێری ڕئاکتۆری ئاوی قورسی "خونداب"" مەداری سانەویە ودەرپوشی ڕئاکتۆر" ئەمڕۆ دوشەممە بە بەشداری وئامادەبوونی " عەلی ئەکبەری ساڵحی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئەنجام بوو.
ڕئاکتۆری توێژینەوەیی ئاوی قورسی مودێڕن کراوی خوندابی ئەراک بە مەبەستی بەدەس هێنانی ئەزمون وزانستی تەکنیکی لە گەڵاڵە ڕێژی ودروست کردنی ڕئاکتۆرە ئەتۆمیەکان ، ڕاهێنانی هێزی مرۆڤی پسپۆڕ، بەدی هێنانی ئیمکاناتی توێژینەوە وگەشە لە بوارەکانی فیزیک نوترون ، ترمو هیدرولیک ،ودەرمان وبەرهەم هێنانی ڕادیو ئیزوتوپ لە مەڕ دەرکارهێنانی بابەتی پزیشکی ، پیشەسازی وکشت وکاڵ، خەرێکی تۆکمە کردنی قۆناخەکانی دروست کرانە.
ڕئاکتۆری ئاوی قورسی خونداب دوو مەداری هەیە ، مەداری یەکەم کە ئەرکی هەڵگرتنی هەڵم وگەرما لە ناو دڵی ڕئاکتۆر ومەداری سانویەیە کە ئەرکەکەی گواستنەوەی هەڵمی مەداری یەکەم بۆ بورجە فێنک کەرەوەکان ولە کۆتاییش دا بۆ دەوروبەرن. مەداری سانەویە داگری موبەدیلی گرمایی وهەڵمی، حەوزی میانی ، پومپی گواستنەوەی " ئاوی گەرم - بورجە فێنک کەرەوەکان وپومپەکانی گەڕانەوەی ئاوی ساردە .
بە پێی بەرجام ، ڕەوتی هەمدیس گەڵاڵە ڕێژی کراوی ڕئاکتۆری خونداب، بە هاوکاری ئێران وچین وبەشداری ئەندامانی تری بەرجام لەوان ئەمریکا دەسپێکرا کە بە چوونەدەری واشنتۆن لەم ڕیککەوتنە ، ئینگلیز بوو بە جێگری ئەمریکا.
بە پێی بەرجام، هەمدیس گەڵاڵە ڕێژی ڕئاکتۆری ئاوی قورسی خونداب دەبێ لە ڕەوتێکی پێنج ساڵە دا ئەنجام بێت بەڵام بە هۆی کارشکینیەکانی ئەمریکا ، ئەم ڕەوتە بە بڕیک دوا کەوتن هاوڕی بووە کە لەگەڵ ڕەخنە وگازەندەی جیدی ئێران ڕووبە ڕوو بووەتەوە.
.........
340