٢٢ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٦
موسەوی : سیاسەتی دەرڤەی ئەمریکا چەواشە و ناکارامەیە.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی لێدوانە دژبە ئیرانەکەی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا وتی : دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەکی ئەمریکا لێ نەهاتوو چەواشە و پەرێشان و چەقبەستوو وملهوڕانەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مایک پەمپەئۆی وەزیری کاروبای دەرەوەی ئەمریکا دوێنی پێنج شەم دیسانەوە بە هێنانەبەر باسی بانگەشەی بێ بنەما بە دژی ئێران تارانی تۆمەتبار کرد بە پێشێلی مافی مرۆڤ.

سەید عەباسی موسەوی "ی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ رایگەیان پەمپەئۆ لە بەرپرسایەتی ڕێکخراوێکی جەهەنەمی ، فێڵباز، ڕووخێنەرو ئەشکەنجەگەرەوە هاتۆتە وەزارەتی دەرەوە تاکوو بیروباوەڕی جەهەنەمی خۆی ڕاگوێزێتە گۆڕەپانی دیپلۆماسی وەک مەڵبەندێکی شارستانی .

ناوبراو بە ڕاشکاوی وتی : پەمپئۆ لەئاستو ئەندازەی هیچ وەزیری دەرەوەیەک دا نیە و هیچ شوێن و پێگەیەکی لەو مەڵبەندەدا بۆ پێناسە ناکرێ.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی ئەووەی کە بەپێی نەریت وەزیری دەرەوە بەیداغداری ئاشتی و وتووێژوو ڕێزگرتنن ، پێداگریشی کرد کە پەمپەئۆ بڵیندگۆی ملهوڕی فێڵبازی سووکایەتی و بێ ڕێزی کردن بە تووڕەیی و توندووتیژی و نەزانی و توندئاژۆیی یە ، بەرپرسی ناوەندی دیپلۆماسی گشتی و میدیایی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی : ئەمریکیەکان بەو شیوازانە بەهیچ ئاکامێک ناگەن.

........
340