بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن فەدعەم نوێنەری رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند ، حیکمەتی نیشتمانیی پشتگری هیچ بەربژارێک ناکات مەگەر ئەوەی کە ئەو کەسە سەربەخۆ و جێ بڕوای تەواوی شارومەندان بێ .
فەدعەم وتیشی: فراکسیۆنی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق بەشێک لە فراکسیۆنێکی گەورەتر نیە ، بەڵکوو خۆی فراکسیۆنێکی سەربەخۆیە .
هەندێ سەرچاوەی عێراقی بەربژاری پەرلەکان بۆ سەرۆک وەزیری کاتیان محەممەد شەیاع سودانی راگەیاندووە .
ناوبراو وەزیری پێشووی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەندامی پەرلەمانی عێراقە .
ئێستا فراکسیۆنی فەتح بە رابەریی هادی عامری بەرپرسی ناساندنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقە .
..........
340