بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی رەبیعی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە تویترەکەی دا نووسیویەتی : بەداخەوە ١١ هاووڵاتی بێ تاوانی کورد کە لە هۆڵی شایی کردن بۆ ژیانێکی سەرلەنوێ دا کۆببونەوە بەهۆی تەقینەوەی گاز گیانیان لەدەست داوەو ژوومارەیەکی بەرچاویش بریندار بوون، کە وەک وتەبێژی دەوڵەت سەرەخۆشی دەکەم لە هاووڵاتیانی کوردو بنەماڵەکانیان.
پارێزگاری کوردستانیش لەمیانەی بروسکەی سەرەخۆشی و پرسەکەی دا ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگەی کوردستانی وەک ڕۆژی ماتەمینی گشتی دیاری کردو ڕاشی گەیاند کە بەهمەن مرادنیا بەمەبەستی تاوتوێی لایەنەکانی ئەو ڕووداوەو دوایین دۆخی ڕوداوی تەقینەوەی کەپسوولی گاز لە تالارێکی زەماوەند و چاوپیکەوتن لەگەڵ بنەمالەی قوربانی و بریندارەکانی ئەو کارەساتە ئەمڕۆ هەینی سەردانی کوردستانی کردوە.
بەوتەی حسین خۆش ئیقباڵی جێگری پارێزگاری کوردستان ئەو رووداوە بەهۆی دزەی گاز لە کوورە گازیەوە ڕووی داوەو لەو ڕووداوەدا جگە لە گیان لەدەست دانی ١١ کەس لە میوانان ، ٣٨ کەسی دیکەش بریندار بوون کە بەهۆی بەڕێ کردنی ئیکیپی فریاکەوتن و ڕزگارکردن بۆ شوێنی ڕووداوەکە بریندارەکان ڕاگوێزراونە ناوەندە پزیشکیەکان.
..........
340