٤ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٥٨
کوژرانی پێنج منداڵی یەمەنی لەئەنجامی تەقینەوەیەک

بەهۆی تەقینەوەی گولـلەیەکی بەجێماو لە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی لەپارێزگای حودەیدەی یەمەن، پێنج منداڵی یەمەنی کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەو گولـلەیە رۆژی سێ شەممە لە ئاوایی "مونقەم" ی شاری دورەیهمی سەربەپارێزگای حودەیدە لەرۆژاوای یەمەن تەقییەوە کە بەهۆیەوە منداڵیکی یەمەنیش بریندار بوو.

هەینیی رابردووش لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی سوپای عەرەبستان بۆسەر ماڵێک لە ناوچەی حاج ئەلئەعلا ی شای بەیت فەقیی پارێزگای حودەیدەش منداڵێکی یەمەنی کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکا ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

دەسدرێژکاریی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک و دەواو دەرمان کردووەو بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆراوجۆر.

رژیمی سەعودیا و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان لەو وڵاتەدا بێننە دی (بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوەکانیان).

..........
340