بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند، ئەو تەقینەوانە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە سەرەتا لەبازاڕێک، پاشان لە نزیک شەقامی "ئەتڵەس"ی شاری کەرکووک و سێیەمیشیان لەتەنیشت "پردی ڕەشید" لەباشوری ئەو شارە ڕووی داوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئەگەری چوونەسەری ژماری برینداران و کوژراوانی ئەو سێ تەقینەوە لە کەرکوک لەئارادایە.
لەهەمان کاتدا، سەرچاوە ئاسایشییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، دەس و پێوەندیەکانی داعش بەهێرش کردنەسەر بنکەیەکی پشکنین لەناوچەی "کفری" لەپارێزگای "دیالە" لە رۆژهەڵاتی عێراق، بەرپرسێکی ئاسایشیان کوشت. لەو پەلامارەدا پێنج ئەندامی هێزی پۆلیس، منداڵێک و ژنێکیش بریندار بوون.
سەرباری شکست هێنانی گرووپی ترۆریستیی داعش لە عێراق، هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە ترۆریستییە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ئامادەن و بەشێوەی پرژ و بڵاو کردەی ترۆریستی ئەنجام دەدەن.
.........
340