بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید عەباس مووسەوی وتەبێژ و سەرۆکی ناوەندی دیپلوماسی گشتیی و مێدیایی وەزارەتی دەرەوە لە توئیتری خۆیدا بە زمانی کوردی وێڕای سەرەخوشی بە بۆنەی کۆچی دوایی ئیمامی نوێژی هەینی بانە نووسی : خوالێخۆشبوو ماموستا حەیدەریی ئاڵقەی گرێدانی ئایینزاکان بوو .
ناوبراو لە درێژەدا وتی : بەرێزیان لە تریبونی نوێژی هەینی بۆ هێزمەند کردنی یەکگرتووی نێوان ئەهلی سونە و شێعە کەڵکیان وەردەگرت .
خوالێخوشبوو مامۆستا عەبدوڵڵا حەیدەریی خەتیبی نوێژی هەینی بانە شەوی شەمە دوای تێپەڕاندنی خوڵێکی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد .
ناوبراو لە ساڵی 1392 بوو بە ئیمامی نوێژی هەینی بانە و بەرلەوەش وەک ئیمام جەماعەت لە مزگەوتگەلی جۆروجور لە شاری بانە چالاکی بووە .
............
340