٢٧ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٣
زەریف: ئێران بڕوای بە سیاسەتی دراوسێتی بەهێز هەیە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێشەو(سێ شەممە) وتی: ئێران بڕوای بە سیاسەتی دراوسێتی بەهێز هەیەو لەو ئاراستەداو بۆ هاتنەدی، هەنگاو هەڵدەگرێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "محەممەد جەواد زەریف" لە ڕێوڕەسمی رۆژی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابوریی"ئێکۆ" لەتاران بەئاماژە بەوەی کە ئێران لەسەر ئەو ڕایەیە کە وڵاتان دەتوانن بەهۆی وڵاتانی دراوسێی بەهێز، ئامانجەکانیان پێوشوێن بگرن و مسۆگەریان بکەن، وتی: ئێران هۆگری ئەوەیە ئەو پەیوەندیی و هاوکارییەی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئێکۆ هەیەتی لەگەڵ وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارسیش هەیبێت.

ئێکۆ، رێکخراوێکی ناوچەیی حکومەتییە کە لەساڵی ١٩٨٥دا لەلایەن ئێران، پاکستان وتورکیاوە بەئامانجی بردنەپێشی هاوکارییە ئابوری، تەکنیکی و فەرهەنگییەکانی نێوان وڵاتانی ئەندام دامەزرا. لەساڵی١٩٩٢دا ڕێکخراوی هاوکاریی ئابوری، ئەندامەتی حەوت وڵاتی نوێ بریتی لە؛ ئەفغانستان، کۆماری ئازەربایجان، قەزاقستان، قرقیزستان، تاجیکستان، تورکەمەنستان وئۆزبەکستانیشی قەبووڵ کرد.

........
340