بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - میخائیل بوگدانۆف ڕۆژی دووشەممە لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ناوەندی هەواڵدەریی دەوڵەتیی تاس وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگریی ڕووسیا لە بەردەوام کرانی کاری لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا، وتیشی: هەوڵی بڕێک لایەن بۆ پووچەڵ کردنەوەی چالاکییەکانی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا بە هیچکوێ ناگات.
یەکەم کۆبوونەوەی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا چوارشەممەی حەوتەی داهاتوو 30ی ئۆکتۆبەر لە شاری ژێنێڤی سوییسڕا بەرپا کرا.
بیرۆکەی پێکهاتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا یەکەمجار لە کۆبوونەوەی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانیی سووریا هاتە ئاراوە.
کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانیی سووریا ڕۆژانی 29و30ی ژانویە 2018 لە شاری سوچیی ڕووسیا بەرپاکرا.
.........
340