بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حوججەتولئیسلام وەلموسلمین کازم سدیقی گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران بەئاماژە بە ئامادەبوونی خەڵکی سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی لە ڕێپێوانی سێزدەی خەزەڵوەر(چواری نۆڤمبەری٢٠١٩) رۆژی نیشتمانی"بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانی" وتی: ئەمریکا لە دوژمنی لەگەڵ نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەچل ساڵی رابردوودا هەموو چەشنە پیلانێکی گێڕاو.
گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران بەبیرخستنەوەی دانوستانەکانی ئێران لەگەڵ پێنج کۆیەک و ئیمزای ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، وتی: ئەنجامەکەی چ بوو؟ ئاخۆ بایکۆتەکان هەڵگیران؟ نەک هەر ئابلۆقەکان هەڵنەگیران بەڵکوو گەمارۆی نوێش سەپێندرا.
حوججەتولئیسلام سدیقی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە لە شەڕی ئابوری دەبێ مەیدان بدرێ بە گەنجانی لێهاتوو، کەسانی شیاو و ئەو گەنجانەی پرسی مووشەکیان کردە مایەی مەزنایەتی وڵات و سەرکەوتنیان بەخشی بە بەرەی خۆڕاگری، وتی: لە بەرەوڕووبوونەوەی شەڕی ئابوریدا، گەنجانی شۆڕشگێڕ و لێهاتوو کەڵکیان لێوەربگیردرێ.
گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران هەروەها وێڕای ڕاسپێری بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، وتی: ئەوەی وا دەبێتەمایەی چوونەسەری ئاستی گیروگرفتەکان، پشت بەستن بەکەسانی دیکەو بەهیوای وڵاتانی دیکە بوونە.
.........
340