٣ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٠٨
ئەمیرعەبدوڵڵاهییان: ئەمریکا بەنیازی دروستکردنی بۆشایی سیاسییە لە عێراق و لوبنان

یاریدەری سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕانکارییەکانی لوبنان و عێراق، جەختی کردووە : ئەمریکا بەنیازی دروستکردنی بۆشایی سیاسییە لە عێراق و لوبنان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بڕێک لە شارەکانی عێراق و لوبنان لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە خۆپیشاندانی جەماوەری بە خۆیانەوە دەبینن بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشتی باج و قەیرانی ئابووری.

(حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهییان) یاریدەری سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی یەکی تەلەفزیۆن ئێران وتیشی: ئەمریکا لە وڵاتانی عێراق و لوبنان بە شێوەی تیرۆریزمی سیاسی داخوازیی جەماوەر بەلاڕێ دا دەبات، چونکو بەتەمایە بناغەی حکومەتی ئەم وڵاتانە ھەڵتەکێنێت.

یاریدەری سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی بە دەربڕینی ئەمەی کە گەندەڵی ، بێکاری و گرفتی گوزەران لەو لەمپەرانەی بەردەم دەوڵەتەکانی عێراق و لوبنانە، وتیشی: ئەمریکییەکان نایانەوێ دەرفەتی چارەسەر کردنی ئەم گرفتانە بە دەوڵەتەکانی عێراق و لوبنان بدەن.

(حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهییان) یاریدەری سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە داخوازیی ڕاستەقینەی خەڵکی عێراق و لوبنان دەبێ بە ھەند بگیردرێت، وتیشی: ئەگەر دەستوەردانی بیانی لە عێراق و لوبنان ڕاگیردرێت چاکسازیی بەبڕشتانە لەو کەرتانەی کە گەندەڵییان تیادایە ئەنجام دخگرێت.

.........
340