بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - تورکیا ھەروەھا بە فەرمی ناسرانی قەڵاچۆی ئەرمەنەکان لە لایەن دەوڵەتی عوسمانیی بە ھۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکای بە ڕەتکراوەو ڕاگەیاند.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە دەست درێژکاریی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، دەنگی ئەرێنیی دا بە دوو بڕیارنامەی دژی تورکیا.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەرەتا لە دەنگ وەرگرتنێکدا قەڵاچۆی ئەرمەنەکانی لە لایەن ئەمپراتۆریی عوسمانی لە ساڵی ١٩١٥ وەک کۆمەڵکوژی بە فەرمی ناسی.
ئەم بڕیارنامەیە بە ٣٠٥ دەنگی تەبا لە بەرامبەر سێ دەنگی ناتەبا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا پەسەند کرا.
بە پێی ھێندێک بەڵگە، نزیکەی ملوێنێک و ٥٠٠ ھەزار ئەرمەنی لە کۆتایی ئەمپراتۆریەتی عوسمانی لە ساڵی ١٩١٥ لە تورکیا قەڵاچۆ کراون.
تورکیا بەردەوام وشەی «کۆمەڵکوژی» بۆ ئەو قەڵاچۆیە ڕەت دەکاتەوە.
........
340