بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لەو ڕێوڕەسمەدا لە وتاردانێکی کورت وێڕای سوپاس وێژی و پێزانینی لەبەر بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی گەرم وگوڕ و دۆستانەی گەنجان، ڕوو لەوان فەرمووی: سەفاو نورانییەتی ئێوەی ئازیز پڕگرینگەو بەندە هەردەم لە خودا دەپاڕێمەوە هەتا ئێمەو ئێوە لەڕێبازی ڕاستەقینەدا پاوەجێ بکا، چونکە ئەگەر ئێوە لەو ئاراستەیەی هەقدا خۆڕاگر و پاوەجێ بن، وڵات و جیهان، بەرەوئاراستەیەکی باشتر دەڕاو مرۆڤایەتی لە بەرژەوەندییەکانی سودمەند دەبێ.
هەروەها حوججەتولئیسلام وەلموسلمین سەعدی وتاردەری ڕێوڕەسمەکە، دیالۆگی خۆڕاگریی گەلی ئێرانی هەڵقووڵاو لە خۆڕاگریی ئیمام حوسێن(ع) زانی و وتی: ڕەوتی زاڵێتی خواز و ئیستکبار لەهەوڵی ئەوەدایە کە لەڕێی بڵینگۆگەلی بێ هەژماری پڕووپاگەندەی خۆیان، جێگۆڕکی بە هەق و بەتاڵ بکەن بەڵام هەر بەوجۆرەی کە حەزرەتی ئیمام سەججاد(ع) و حەزرەتی زێنەبی کوبرا لە کوفەو شام بە وتارە ڕوونکەرەوەکانیان کومەتی ئەمەویان ڕیسواکرد، ئەمرۆش دەبێ تریبون و بڵینگۆکانی لایەنی هەق، پەیڤی ئیسلام و ئینقلاب بەهێزەوە باس بکەن و چەواشەکاریەکانی سیستەمی زاڵێتی خواز لەقاو بدەن.
لەکۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بە ئیمامەتی ڕێبەری باڵای شۆڕش، بەرپا کرا.
........
340