١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٩:٥٧
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم: له‌ هه‌وڵداین بۆ راگرتنی ئۆپراسیۆنه‌که‌ی تورکیا

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەک سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆڕاگرتنی ئەو شەڕەی لە باکووری سوریا هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا راشیگەیاند، بە وەزیری‌ دەرەوەی‌ روسیاشیان وتووە، کە داوا لە تورکیا بکەن ئەو شەڕە بەردەوام نەبێت.

وتیشی: "وەک هەرێم ئێمە حکومەتمان هەیە و هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ هاتنی هاوڵاتیان لە  باکووری سوریاوه، لەگەڵ ئەوەی هیواخوازین دۆخەکە نەگات بەو ئاستە ئەو خەڵکە ئاوارە بێت و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەسەر سنوری سوریا- تورکیا کشاندەوە، لە دوێنێ ئێوارەوە هێرشی تورکیا دەستی پێکردووە، هەرچەندە روون نییە ژمارەی کوژراوان چەندن، بەڵام بەپێی راگەیەندراوەکانی هەسەدە  لانیکەم سێ شەڕڤان و دەیان هاوڵاتی مەدەنی  کوژراون ، هاوکات پێنج سەربازی تورکیا کوژراون و چوار تانکیان تێکشکاوە.

.........
340