بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە بروسکەکەیدا لەسەر توویتەر فەرمووی ، ئێران و عێراق دوو گەلن کە جەستە و دڵ و گیانیان بە ھۆی ئیمان بە ئەڵڵا و خوشەویستیی ئاڵوبەیت و حسێن کوڕی عەلی پەیوەستی یەکە، رۆژ بە رۆژیش ئەم پەیوەست بوونە زیاتر دەبێ .
ئایەتووڵڵا خامنەیی فەرمووی : دوژمنان ھەوڵی دووبەرەکی ئەدەن بەڵام نەیانتوانیوە و پیلانەکەیان کاریگەریی نابێ .
ھەندێ لە پارێزگاکانی عێراق لەوان بەغدا لە رۆژانی رابردوودا شایەتیی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بۆ ناڕەزایەتی نیشاندان بە رەوشی نەگونجاوی راژەکاریی گشتی ، بێکاری و گەندەڵی ئیداری بوون .
شەپۆلی خۆپیشاندانەکان رۆژی یەکشەممە ھاوکات لە گەڵ کاردانەوەی بەرپرسان و راگەیاندنی جێبەجێ کردنی داوای خۆپێشاندەران لە لایەن عادل عەبدولمەھەدی سەرۆک وەیزرانی ئەم وڵاتەوە دامرکا .
.......
340