بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی"سومرییە نیوز"؛ "ئەحمەد سافی" نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی بەیاننامەی نووسینگەی ناوبراوی لە گوتارەکانی هەینیی کەربەلا خوێندەوە.
لە بەیاننامەی ئایەتوڵڵا سیستانیدا هاتووە، ئێمە نەیاری هێرش بۆسەر خۆپێشاندەران، هێزە ئاسایشییەکان و سامانە گشتییەکانین لە بەغداو ژمارێک پارێزگای ئەو وڵاتەو ئەو کردانە بەتوندی ئیدانە دەکەین.
خۆپێشاندان لە چەند شار، توندوتیژی، سەرهەڵدان و تێکهەڵچوونی خوێناوی لێکەوتووەتەوەو ژمارێک کەس بریندار بوون.
ئەو بەیاننامە هەروەها دەڵێ: لەئەنجامی ئەو ناڕەزایەتییانە، خەساری زۆر کەوتووە لە سامانی دەزگە حکومەتییەکان هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو.
ژمارێک شاری ئێراق لەوان بەغدا لەرۆژی سێ شەممەی ڕابردووـەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گەندەڵی، لێبڕاونەبوون بۆ بەرەوڕووبوونەوەی و بێکاری، شایەتی خۆپێشاندانی ناڕەزامەندانەیە کە بەهۆیەوە، ژمارێک لە خۆپێشاندەران وکژران و یان بریندار بوون.
سافی پێی داگرت: چاکسازییەکان لە وڵاتدا بووە بە پێویستیەک و سەرانی سێ دەزگەکە دەبێ هەوڵ وهەنگاوی پراکتیکی هەڵبگرن لەوبارەوە.
ئەحمەد سافی سێ دەزگەی بەڕێوەبەرایەتی، یاسادانان و دادەوانی بانگهێشت کرد بۆ گرتنەبەری هەنگاوی بنەڕەتی لەپێناو جێ بەجێ کرانی چاکسازیی ڕاستەقینەو وتی کە پەرلەمان لەوبارەوە بەرپرسایەتی قورستری لەئەستۆیە.
نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی وتی: پێویستە بەرپرسان پێش ئەوەی کات لەکیس بچێ، کاروبارەکان ڕاپەڕێنن و ئاگاداری شوێنهاتە مەترسیدارەکانی توندوتیژیی بن.
ناوبراو هەروەها وتی؛ پێشتر داوامان لە بەرپرسانی حکومەتی کرد بەرەوڕووی گەندەڵی ببنەوەو لەوبارەوە پێشنیارمان دا کۆمیسیۆنێک لە کەسانی پسپۆر و کارامە بەدەر لە کەسایەتییە حکومەتییەکان پێک بێ هەتا بەپێوشوێن گرتنی بارودۆخی وڵات، هەنگاوی پراکتیکی بنرێ بۆ چارەسەریی کێشەکان.
سافی هەروەها وتی: لەو کاتەدا ئەو پێشنیارە پشت گوێ خرا بەڵام گرینگیدان پێی، لەبارودۆخی ئێستادا دەتوانێ ڕێکارێکی باش بێ.
ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکان ئەمڕۆش لە چەند شارێکی ئێراق بەردەوامە.
........
340