بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا رۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند، کۆنوانسیۆنی سیستەمی مافەوانیی دەریای خەزەر کە ١٩ی سیپتەمبەر لەلایەن دومای ڕووسیاو دواتر لەلایەن ئەنجومەنی فدراسیۆنی ئەو وڵاتە پشت ڕاست کراوەتەوە، لەبەر ئەوە ئیمزای کردووە هەتا بخرێتە قۆناخی جێ بەجێ کرانەوە.
کۆنوانسیۆنی سیستەمی مافەوانیی دەریای خەزەر لە کۆبوونەوەکانی ساڵی٢٠١٨ی سەرانی پێنج وڵاتی لێواریی دەریای خەزەر لە بەندەری ئوکتائۆی قەزاقستان پشت ڕاست کرایەوەو لەو سەنەدەدا، بارودۆخی گەمییەوانی و کەڵک وەرگرتن لەو دەریایە، میکانیزمی دیاریکرانی سنورە ئاوییەکان و ناوچەکانی ماسیگرتن و سنوربەندیی بەستێنی دەریاو دابەشکرانی دەریا، دیاری کراوە.
ئێران و ڕووسیا ، ئامادەنەبوونی هێزی سەربازی یبیانی لەو ناوچە ئاوییە، بەگرینگترین دەسکەوتی ئەو کۆنوانسیۆنە لێک دەدەنەوە.
پێشتر، "ئیگۆر براتچیکۆف" باڵوێزی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتبووی، مۆسکۆ هیوادارە مەجلیسی ئێران لەساڵی٢٠٢٠ی کۆنوانسیۆنی سیستەمی مافەوانیی دەریای خەزەر پەسەند بکا.
.........
340