بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پاش ئەوەی ئەو راکێتانە لە نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکا کەوتن، دەنگی ئاژیری مەترسی لە هەموو ناوچەی سەوزی بەغدای پێتەختی ئێراق زرنگایەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ژێدەرە ئێراقییەکان؛ پەلاماری ڕاکێتی بۆ سەر نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکا، هیچ زەبرو زیانێکی لێ نەکەوتۆتەوە.
هەروەها بە هۆی تەقینەوەیەک لە ناوەڕاستی بەغدا، زەبر و زیانێکی قورس لە بینا و باڵاخانەکانی دەوروبەر کەوتووە.
دووشەممەی هەفتەی ڕابردوویش چەن تەقینەوە لە پێتەختی ئێراق ڕووی دا.
.......
340