١٥ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:٢٤
دۆزرانەوە و تیاچوونی گرووپێکی تیرۆریستی لە ئێراق

ژێدەرە ئێراقییەکان شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە گروپێکی تیرۆریستیی لە شاری سامڕا لە پارێزگای سەڵاحەدین لە باکووری ئەم وڵاتە ناس کراوە و دەسبەجێ تیابراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەناڵی سومریە نیوزی ئێراق ڕایگەیاند  ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە خەریکی پلانداڕشتن بوون بۆ کردەوەی تیرۆریستی لە ڕۆژی ئەربەعینی حسێنیدا.

وێڕای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنە سەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی باکوور و ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی داگیرکرد و تاوانی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوە ئێراق داوای لە ئێران کرد یارمەتی بەغدا بدات لە خەباتی دژ بە تیرۆریستاندا.

هێزە ئێراقییەکان بە پشتیوانیی یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی ١٧ی نۆڤەمبەر توانیان شاری "ڕاوە" لە پارێزگەی ئەنبار (ڕۆژاوای ئێراق) ڕزگار بکەن کە لە ڕاستیدا دوایین بنکەی داعش لە ئێراق بوو. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە ئێراق کۆتایی هات.

......
340