٢ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٦:٤٣
حەسەن ڕۆحانی هۆشداریی بە وڵاتانی ئەورووپایی دا

سەرۆک کۆمار لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسا وتی: ئەگەر ئەورووپا بەڵێنەکانی کردەییی نەکاتەوە، ئێران هەنگاوی سێهەمی کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی لە بەرجام دەنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی شەوی شەممە لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ، هەوڵەکانی پاریس بۆ پاراستنی بەرجامی زۆر باش و جیدی وەسف کرد و وتی: سەفەری دکتۆر زەریف بۆ فەڕەنسا، بۆ ڕای گشتی و سیاسی ناوچەکە و جیهان گرینگایەتی زۆری هەبوو.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕوانگەی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاراستنی بەرجام بووە و بەردەوام لە ئەو پێوەندییەدا هەوڵی داوە، جەختی کرد: بەڕێوە بردنی تەواوی بەڵێنی لایەنکانی لە بەرجام و دابین کردنی ئاسایشی پاپۆڕوانی ئازاد لە هەموو ئاوەکان لەوانە کەنداوی فارس و گەرووی هورموز، دوو ئامانجی سەرەکی ئێران لە دانوستانەکانی ئێستایە.

سەرۆک کۆمار چارەسەری تەواوی گەمارۆکان دژی ئێرانی پێشەکی دانوستانەکانی دوایی وەسف کرد و جەختی کرد: ئەگەر ئەورووپا نەتوانێت بەڵێنەکانی خۆی کردەیی بکاتەوە، ئێران هەنگاوی سێهەم لە کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی بەرجامی دەنێت کە ئاڵبەت ئەو هەوڵەش وەکوو هەنگاوەکانی تر بەستێنی گەڕانەوەی دەبێت.

ڕۆحانی وتیشی: ناوەرۆکی بەرجام نەگۆڕە و هەموو لایەنەکان ئەبێ پێبەندی ئەو ڕێککەوتنە بن.

......
340