٢٨ تەمووز ٢٠١٩ - ١١:٠٤
تەقینەوەی خۆکوژی لە "دەرعا"ی سووریا؛ ٦ سەربازی سووریا کوژران

ژێدەرە سوورییەکان ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند کە تەقینەوەیەکی خۆکوژانە لە ناوچەی "ملیحه العطش" لە دەڤەری پارێزگای دەرعا هەڵکەوتوو لە باشووری سووریا ڕووی داوە.

(ABNA24.com) ژێدەرە سوورییەکان ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند کە تەقینەوەیەکی خۆکوژانە لە ناوچەی "ملیحه العطش" لە دەڤەری پارێزگای دەرعا هەڵکەوتوو لە باشووری سووریا ڕووی داوە.

هەواڵدەریی فەرمیی سووریا "سانا" ڕایگەیاند کەسێکی خۆکوژ لە بنکەیەکی راگرتن و پشکنینی پۆلیس لە ناوچەی "ملیحه العطش" خۆی تەقاندۆتەوە.

لەو تەقیەنەوەیەدا شەش سەربازی سووریایی کوژران و ژمارێکی زیاتریش بریندار بوون.

لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا گرووپە تیرۆریستییەکان پاش شکستە پەیتا پەیتاکانیان بەرامبەر بە سوپای سووریا، زیاتر لە ڕابردوو ڕوویان کردۆتە پە لاماری بە ڕاکێت و گوللە هاوەن  بۆ سەر شارەکانی ئەم وڵاتە.

لەو پەلامارانەدا ژمارێکی زۆر لە شاروومەندانی سووریایی بەتایبەت ژنان و منداڵان کوژراون و یان بریندار بوونە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو. لە قەیرانی ٨ ساڵەی سووریادا زیاتر لە ١٢ ملوێن کەس لە حەشیمەتی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون.

سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.

گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان.



/129