(ABNA24.com) رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەرزاییەکانی "تەل ئەلحاڕە" لە باکوری رۆژاوای پارێزگای دەرعا و هەڵکەوتوو لەباشوری سوریای مووشەکباران کرد.
هەواڵدەریی فەرمیی سوریا"سانا" ڕایگەیاند، سوپای سوریا بەرەوڕووی ئەو پەلامارە مووشەکییەی رژیمی زایۆنی بووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی سانا، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا چەند مووشەکی پێوشوێن گرتووەو تێکیانی شکاندووە.
سەرچاوە خۆجێیەکانیش ڕایانگەیاند، ئەو پەلامارە بەرەوڕووی شکست بۆتەوە.
رژیمی زایۆنی ١٢ی ژۆئەنیش هێرشی کردبۆ سەر ئەو ناوچەیە.
سوپای سوریا ژوولای٢٠١٨ بەرزاییەکانی تەل ئەلحاڕەی لەبوونی ترۆریستانی بەرەی نوسرە پاکتاو کرد.
ئەو ناوچەیە ئێستا شوێنی جێگیربوونی پێگەیەکی هێزی ئاسمانیی سوپای سوریایە.
رژیمی زایۆنی هەردەم بۆ داکۆکی وپاڵپشتیی لە ترۆریستان، بنکەو پێگەکانی سوپاو ژێرخانەکانی سوریا دەکاتەئامانج.
قەیران لە سوریا لەساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێکرا.
/129
٢٥ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٠٥
News ID: 964276
رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەرزاییەکانی "تەل ئەلحاڕە" لە باکوری رۆژاوای پارێزگای دەرعا و هەڵکەوتوو لەباشوری سوریای مووشەکباران کرد.