(ABNA24.com) بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی هەواڵدەریی رادیو تەلەفزیۆنی ئێران ، وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێران 17 کەس لە سیخوڕانی پڕۆفشناڵی رێکخراوی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکای کە بە شێوەی گروپی و تاکەکەسی چالاکیان هەبوو لە ساڵی رابردوودا( 1397 ی هەتاوی) گرت .
بە پێی راگەیاندنی پێوەندیە گشتیەکانی وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێران ، سیخوڕانی ناسراو لە بەشە هەستیارەکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی ئابووری ، ناڤۆکی ، ژێرخانی ، لەشکەریی و سایبێری دابوون کە بەشێوەی بەڵێندەر یان راوێژکار لەم کەرتانەدا کاریان دەکرد .
هەروەها ، کۆکردنەوەی زانیاری پۆلبەندی کراو لە ناوەندە گرنگەکان و ئەنجامدانی هەڵمەتی تەکنیکی - هەواڵگریی لە فەرمانبەریەتیەکانی ئەم تۆڕە شۆڤاریە بووە .
بە گورێیە ئەم راپۆرە ، دەرکردن یان درێژکردنەوەی ڤیزای ئەمریکا ، دامەزراندنی پسپۆڕانی ئێرانی ، دابینکردنی کەلوپەل ، گەڕانەوەی راستەخۆ بۆ نێچیرەکان لە پەراوێزی کۆبوونەوە زانستیەکانی دەرەوەی وڵات و ناردنی ئی مەیل و پەیام لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە شێوازەکانی سرویسی هەواڵگریی ئەمریکا بووون بۆ وەرگرتنی سیخوڕ .
وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند : کەڵکاژۆی ئەندامانی سی ئای ئەی لە هەندێ وڵاتی ئوروپایی و ئاسیایی بۆپێوەندی لە گەڵ سەرچاوەکان کە بە ئاگاداریی پێشتری سرویسە هەواڵگریەکانی ئەم وڵاتانە ئەنجام دەبێ لە چاوی وەزاڕەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیەوە بە دوور نامێنێ و بێگومان بەرپرسایەتی ئەم کارانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەم وڵاتانە .
/129
٢٢ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٩:٢٧
News ID: 963432
وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێران هەواڵی ناسین و تێکشکانی تۆڕی سیخوڕیی رێکخراوی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا( سی ئای ئەی) لە ئێرانی راگەیاند .