٢٥ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:١٣
حازم قاسم ": نەتەوەی فەلەستین مافی خۆی بە هێج نرخێک نافروشێت

بزوتنەوەی حەماس پیداگری کرد: نەتەوەی فەلەستین هیچکات ئیزنی جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی ئەمریکایی سەودای سەدە نادات وبەهیچ لەونێک بڕیاری کۆبوونەوەی بەحرەینی کە بڕیارە ٢٥و٢٦ی ئەم مانگە لە مەنامە بەڕێوە بچێت، قەبوڵ نیە .

(ABNA24.com) بزوتنەوەی حەماس پیداگری کرد: نەتەوەی فەلەستین هیچکات ئیزنی جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی ئەمریکایی سەودای سەدە نادات وبەهیچ لەونێک بڕیاری کۆبوونەوەی بەحرەینی کە بڕیارە ٢٥و٢٦ی ئەم مانگە لە مەنامە بەڕێوە بچێت، قەبوڵ نیە .

حازم قاسم وتەبێژی حەماس "ئەمڕۆ دوشەممە وتی: نەتەوەی فەلەستین نە تەنیا ئامادە نیە لە بەرانبەر هەموو سەروەت وسامانی دونیا مافی خۆی بفرۆشێت ، بەڵکۆ بۆ ئازادی، گەڕانەوە بۆ فەلەستین وپیرۆزایەتیەکانی خۆی گیانیشی دەدات. حازم قاسم وتی: دەوڵەتی ئەمریکا بە گەڵاڵەکانی خۆی نەتەوەو ئارمانجەکانی فەلەستینی داوەتە بەر پەلامار ولە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی نەتەوەی فەلەستین دا شەریکە. وتەبێژی حەماس وتیشی: نەتەوەی فەلەستین لە هەرکۆێ بێت ، بۆ شەرمەزار کردنی کۆبوونەوەی بەحرەین خۆپێشاندان دەکات وڕۆژی ٢٥ی ژوئەنیش فەلەستین شایەتی مان گرتنی سەرانسەری دەبێت. وتەبێژی حەماس وتیشی: نەیارەتی بەبڕانەی فەلەستینیەکان لە هەرجێ وشوێنێک لەگەڵ کۆبوونەوەی بەحرەین وسەودای سەدە پێشاندەری پێبەندیی ئەم نەتەوەیە بە مافی خۆی ودرێژەی خەبات بۆ سەندنەوەی سەرزەوینەکەیەتی وئەمە یانی شکستی کردەیی وڕاستەقینەی سەودای سەدە. دەوڵەتی ئەمریکا دەیهەوێ لە یەکەم هەنگاوی جێ بەجێکردنی سەودای سەدە ، کۆنفرانسی ئابووری لەماوەی ڕۆژەکانی ٢٥ و٢٦ی ئەم مانگە لە بەحرەین بەڕێوە ببات. " جرد کوشنر " زاوا وڕاوێژکاری ترامپ وتی: بڕیارە لەم کۆنفرانسە ٥٠ میلیارد دوڵار لە بڕێک لە ولاتانی عەرەبی لەوان ٢٨ میلیارد دولار لە سەرزەویە داگیر کراوەکانی فەلەستین سەرمایە بنرێتەوە.



/129