٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٣٢
لاریجانی : ئامادە بوونی سەربازی ئەمریکا هۆکاری هێزمەندی تیڕوڕیستان لە ناوچەیە

سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران وتی : ئامادە بوونی سەربازی ئەمریکا لە ناوچە دەبێتە هۆی هێزمەندی تاقمە تڕوڕیستەکان

(ABNA24.com) سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران وتی : ئامادە بوونی سەربازی ئەمریکا لە ناوچە دەبێتە هۆی هێزمەندی تاقمە تڕوڕیستەکان

عەلی لاریجانی  سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران  ڕۆژی یەکشەمە  لە دیاری  گابریلا کوئواس بارون   سەرۆکی یەکێتیی  نێوان مەجالسی جیهانی  لە تاران  وتیشی :  ڕەوتە تێڕوڕیستیەکان لە ناوچەی  پەرەی  سەندووە  و ئەمریکا و بڕێک  لە  وڵاتانی ناوچە  یارمەتی ئەوان ئەدات . سەرۆکی مەجلسی  شورای ئیسلامی  ئێران  بە وتنی ئەوەی کە  بڕێک  لە وڵاتان    بە  قەیرانی یعەمەن مڕۆڤ کوژی و تیجارەتی چەک دەکەن   وتیشی  : ڕێگاچارەی پرسی یەمەن بە شەڕ نیە  بەڵکوو پێکهاتنی دەوڵەتی یەکگرتووی نیشتمانیە . لاریجانی هەروەها بە وەبیر هێنانەوەی  ئەوەی کە  سەروک کۆماری  ئەمریکا بە دوای  مامەڵە کردن لەسەر چارەنووسی خەڵکی فە لەستینە وتیشی    گەڵاڵەی  ئەمریکایی  زایونی  سەودای سەدە  بووەتە هۆی هێزمەندی   میحوەری خۆڕاگری چۆنکوو  فەلەستینیەکان بەو ئاکامە گەیشتوون  کە جگە لە خۆڕاگری ناگەنە  ئامانجەکانی خویان .  سەرۆکی مەجلسی  شورای  ئیسلامی ئێران  هەروەها  جەختی  کرد لەسەر   دەورگێڕانی  زۆرتری یەکێتیی نێوان  پەرلەمانەکانی  جیهانی  بۆ بەرگرتن  لە قەیرانەکان . کابریلا کوئواس بارون یش  وێڕای ئاماژە بە  ڕوڵی  ئێران  لە  بواری چەن لایەنە خوازی وتیشی  خەبات  بە دژی تڕوڕیزم نابێ  سیاسی  بکرێت و ئەزموونەکانی  ئێران لەو بارەوە  زۆر پڕ بایخە .  سەرۆکی یەکێتیی  نێوان پەرلەمانەکانی  جیهانی وتیشی  ئەو  یەکێتیە لە بارستای کۆماری  ئیسلامی ئێران سەبارەت بە چارەسەری پرسە ناوچەییەکان بە تایبەت  یەمەن و سووریا کەڵک وەر دەگرێت .



/129