(ABNA24.com)ناوەندی تۆمارکرانی ئاماری توندوتیژیە چەکدارانەکان لە ئەمریکا باسی کرد لە کوژرانی 12 کەس بە هۆی تەقەلێکردن لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی دەنگ و ڕەنگی ئێران ناوەندی تومار کرانی توند و تیژیە چەکدارانەکان لە ئەمریکتا ڕۆژی سێشەمە ڕایگەیاند لە 40بابەتی تەقەلێکردنی 24 کاژێری ڕابردوو لە ئیالەتە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە لانیکەم 12 کەس کوژراون و 24 کەسیش بریندار بوونە . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە زۆربەی ئەو تەقەلێکردنگەلە لە ئیالەتەکانی کالیفورنیا پێنسلوانیا فلوریدا ویرجرنیا و تەنسی ڕووی داوە . ناوەندی تومار کرانی توندو تیژیە چەکدارانەکان لە ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند لە 120 بابەتی تەقەلێکردنی 24 کاتژمێری یەکشەمە تا دووشەمە لە ش ارەکان و ئیالەتە جوراوجۆرەکان 41 کەس کوژراون و 94 کەسیش بریندار بوونە . سالانە هەزاران کەس بە هۆی تەقەلێکردن لە ناوچە جوراوجۆرەکانی ئەمریکا کوژران یان بریندار بوون . سەرەڕای داخوازی تاقمە لاگر و بەرگریکارەکانی مافی شاروومەندی لە ئەمریکا بە هۆی دەسەڵاتی لابی چەک تا ئێستا هیچ کەس لە دەوڵەتانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرتەسکی فرۆشی چەک لەو وڵاتە یاسایان دانەناوە . دو.ناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لاگرانی سەرەکی کارگەکانی چەک سازی لەو وڵاتەیە .
/129