٨ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٧:٤٦
ئەمریکا ڕاهێنانی فڕۆکەوانانی تورکیا ڕادەگرێت

کاربەدەستانی ئەمریکایی لە بڕیارێکی تازە دا بە دوای بەرتەسککردنەوە و یان ڕاگرتنیی خولەکانیی فێرکاری بە فڕۆکەی جەنگی ئیف-٣٥ـن بۆ فڕۆکەوانانی تورک یایی.

(ABNA24.com) کاربەدەستانی ئەمریکایی لە بڕیارێکی تازە دا بە دوای بەرتەسککردنەوە و یان ڕاگرتنیی خولەکانیی فێرکاری بە فڕۆکەی جەنگی ئیف-٣٥ـن بۆ فڕۆکەوانانی تورک یایی.

 هەواڵدەری ڕۆیتێرز بە گێرانەوە لەکاربەدەستە ئەمریکاییەکان ڕاپۆرتی دا ڤاشنگتۆن ئیتر فڕۆکەوانە تورکیاییەکانن فڕۆکەی جەنگی ئیف-٣٥ ڕاناهینێت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،کاربەدەستانی ئەمریکایی گوتییان ئەم بڕیارە بەدوای تاوسەندنی ناکۆکییەکان لە نێوان ئانکارا و ڤاشنگتۆن بۆ کڕینی کەرەستەی بەرگری ئاسمانی لە ڕووسیا گیردراوە.دووکاربەدەستی ئەمریکایی کە داوایان کرد ناویان لە قاو نەدرێت بە رۆیتێرزیان گوتووە کە ڕەنگە بڕیارەکەی ئەمریکا ببێتە هۆی گۆڕدرانیی بەرنامەی تورکیا بۆ کڕینی ئێس ٤-- لە ڕووسیا.

ڕۆیتێرز ڕاپۆرت ئەدات ئەم بریارە هەر ئێستا فڕۆکەوانان و کارگێرانی بەشی چێکردنەوە و ڕاگرتنی تورکیا دەگرێتەوە کە خوازیاری بەشداری لە خولەکانی داهاتووی فێرکاری دابوون.

کاربەدەستانی ئەمریکایی رایانگەیاندووە کە بڕیارێک یان لە بارەی ڕاگرتنی فێرکاری فڕۆکەوانان و کارگێرانی بەشی چێکردنەوەوڕاگرتنی تورکیا لە پیگەی ئاسمانی "لووک"ـی ئاریزۆنا نەگرتووە. تورکیا سێفارشتی کڕینی سیستێمی بەرەڤانی ئاسمانی ئێس ٤٠٠ـی ڕووسیای بە گوێرەی گڕێبەستێک بەم وڵاتە داوە و لەلایەکی ترەوە گەرەکیەتی فڕۆکەی جەنگی ئێف-٣٥ ـ بەشگەی ئەمریکایی لاکهید مارتینیش بکرێت. ڤاشنگتۆن دەلێت ئانکارا ناتوانێ هەردووی ئەم کەرەستە گەلەی هەبێت ئەویش پێکەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سێشەممەی ڕابردوو جارێکی تر جەختیکرد کە وڵاتەکەی سەرەڕای هەموو هەرەشەکانی و کردەوەکانی ئەمریکا پاشگەز نابیتەوە لە کڕینی سیستێمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ـی ڕووسیا.




/129