(ABNA24.com) پێش نوێژی نوێژی هەینیی ئەمڕۆی تاران وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵڕۆژی ڕزگارکرانی خوڕەمشاری باشووری ڕۆژاوای ئێران ، ئەو شارەی بە هێمای ئێمان، خۆڕاگری، بوێری و دلێری گەلی ئێران زانی.
ئە مڕۆ هەینی سێیەمی جۆزەردان واتە بیست و چواری مەی، ساڵڕۆژی ئازاد کرانی خوڕەمشار، لەساڵی هەزارو نوسەد و هەشتا و دوویە.
ئەم شارە دوای 578 ڕۆژ داگیرکران لە دەستی ڕژێمی بەعسی ئێراق ، ئازاد کرا .
ئایەتوڵڵا موەحیدی کرمانی، خەتیبی نوێژی هەینیی تاران وتیشی : لە خۆبوردویی خ ەباتکارانی ئێران لە ئازاد کرانی خوڕەمشار، بوە هۆی سەرسووڕمانی کارناسانی سەربازی.
ئایەتوڵڵا موەحیدی کرمانی هەروەها بە ئاماژەدان بە ڕۆژی جیهانی قودس، دوایین هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، وتی : ڕۆژی قودس هێمای یەکێتی و ورەی ئومەتی ئیسلامی و ڕوژی داکۆکی کردن لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستینە کە بە خوێنی خۆیان بەرگری لە ڕووگەی یەکەمی موسوڵمانان دەکەن.
دوایین هە ینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە سەر داهێنانی ئیمام خومەینی (رە)بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک ڕۆژی جیهانی قودس ناودێر کراوە.
ڕێپێوانی ڕۆزی جیهانیی قودس، هەینی داهاتوو سی ویەکەمی مانگی مەی دووهەزار و نۆزدە ڕێکەوت لەگەڵ بیست و شەشەمی ڕەمەزانی 1440ی کۆچی ، هاوکات لەگەڵ ئێران لە وڵاتانی دیکەی جیهان بەڕێوە دەچێت.
/129
٢٥ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:٤٥
News ID: 944019
پێش نوێژی نوێژی هەینیی ئەمڕۆی تاران وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵڕۆژی ڕزگارکرانی خوڕەمشاری باشووری ڕۆژاوای ئێران ، ئەو شارەی بە هێمای ئێمان، خۆڕاگری، بوێری و دلێری گەلی ئێران زانی.