(ABNA24.com) ئەرتەشی سوریا رۆژی هەینی دیسان بنکەی تیرۆریستانی لە باکووری پارێزگەی حەمای رۆژاوای ئەم وڵاتە پێکا .
لەم هەڵمەتەدا لانیکەم 140 تیرۆریست کوژران .
ئەرتەشی سوریا لە رۆژانی رابردوودا بە جاران بنکەی تیرۆریستانی لە پارێزگاکانی حەما و ئیدلب پێکاوە .
پارێزگاکانی ئیداب و حەما ، دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سوریان .
لە لایەکی دیکەوە پەلاماری گروپی تیرۆریستیی تەحریروشام سەر بە بەرەی نوسرە بۆ سەر شارە شیعەنشینەکانی نەبەل و زەهرا لە باکووری حەڵەبی سوریا ناکام مایەوە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیا خۆجێییەکانی پارێزگەی حەڵەب ، هێزەکانی ئەرتەش و جەماوەریی یەمەن لە هەڵمەتێکدا پەلاماری شەوی رابردووی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە و کەسانی هاوپەیمانی ئەو گروپەیان لە شارۆچکەی بیانوون لە باکووری ئەم پارێزگایەوە بەرەو بنکەی بەرگریکارانی شاری ئەززەهرا لە دەوروبەری گوندی مەعرەسە ئەلخان بەرپەرچدایەوە کە لە ئەنجامدا ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران و بریندار بوون .
/129
٢٥ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:٣٩
News ID: 944013
ئەرتەشی سوریا رۆژی هەینی دیسان بنکەی تیرۆریستانی لە باکووری پارێزگەی حەمای رۆژاوای ئەم وڵاتە پێکا .