(ABNA24.com) سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکەکەی خۆی لە شاری بەغدا لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە عێراق. دیدار و گفتوگۆی کرد.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ ئێوارە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکرد له ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە شاری بەغدای پایتەخت.
لەم دیدارەدا دوو لایەن هەندێ پرسی گرینگ لەوانە دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و بە تایبەتی توندبوونەوەی کێشە و ئاڵۆزی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکەیان لێکدایەوە.
ھاوکات جەخت لە پێویستی گفتوگۆیهکی ئیجابی کرایەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و بەرقەرارکردنی ئارامی و سەقامگیری بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی و خۆشگوزەرانی گشت گەلانی ناوچەکەدا بێت.
ئاستی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق و بەرەو پێش بردن و توۆکمەکردنەوەی ئەو پەیوەندیانە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی بەرهەم ساڵح و ئیرەج مەسجدی بووە.
/129
لەگەڵ توندبوونەوەی کێشەی ئێران و ئەمریکا ئەنجام درا؛
دیداری تایبەتی بەرهەم ساڵح و باڵوێزی ئێران لە عێراق
١٩ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:١٨
News ID: 942532
سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکەکەی خۆی لە شاری بەغدا لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە عێراق. دیدار و گفتوگۆی کرد.