(ABNA24.com) درەنگانێکى شەوی ڕابردوو ئاگر لە دەغوڵدانی هاوڵاتیانی کوردی چەند گوندێکى سنوری کەرکووک بەردراوە و بەو هۆیەوە سەرجەمی سوتاوە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهرە، دەغڵودانی گوندی مەنسور لە حەفتەغار و باشوری داقوق سووتێنراوە و هاوکات دەغڵودانی گوندی قەرە دەرە لە سنووری قەزای دوبز سووتێنراوە.
لەو هەواڵەكەدا هاتووە: ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی چەند گوندێکی تریش بەردراوە، دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو ناوچە کشتوکاڵیانە داعش ئاگری تێبەردابێت.
هاوکات قەیس میرزایی وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند ، شەوی ڕابردوو لە گوندی قەرەدەرەی ناحیەی دووبز ئاگر لە دەغڵ و دانی ناوچەکە کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری و شارستانی توانیویانە کۆنتڕۆڵی بکەن، لە ناحیەی ڕیاز و قەزای حەویجەش بە هەمان شێوە ئاگر کەوتووەتەوە و دواتر ئاگرەکە کۆنتڕڵ کراوە .
سەبارەت بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە وتی: تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە، هەرچەندە گومان دەکرێت چەکدارانی داعش سوتاندبێتیان، بەڵام ئەوان چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن.
ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەمشەو لە سنورى خانەقین ئاگرێک لە ڕووبەرێک پوش و پاوان و دەغڵودانى جوتیارانى خانەقین بەردراوە و تائێستاش زیانەکانى نازانرێت.
/129
١٩ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:١٣
News ID: 942527
درەنگانێکى شەوی ڕابردوو ئاگر لە دەغوڵدانی هاوڵاتیانی کوردی چەند گوندێکى سنوری کەرکووک بەردراوە و بەو هۆیەوە سەرجەمی سوتاوە.