(ABNA24.com) فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : ئامادەیی تەواو هەیە بۆ بەرگریی لە سنوور و بەرژەوەندیەکانی وڵات لە هەمبەر هەر هەڕەشەیەکدا و جیاوازیی نیە ئەم هەڕەشەیە لە لایەن ئەمریکیەکانەوە بێ یان هەر وڵاتێکی دیکەوە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەمیری دەریادار حسێن خانزادی سەر لە ئێوارەی یەکشەممە لە پەراوێزی ئاهەنگێک لە بەندەر عەبباس لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێراندا ، بە ئاماژە بەوەی کە نێردرانی پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا بۆ کەنداوی فارس بابەتێکی نوێ نیە ، وتیشی: هۆکارێک بۆ گرنگی دان بەم بابەتە نیە و ئامادەبوونی ئەمریکیەکان لە ناوچەکە دا ، کارتۆنیی و بێ کەڵک و خاپینۆکانەیە .
فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە ئامادەبوونی ئەمریکیەکان لە ناوچەکەدا بە کۆتایی خۆی گەیشتووە و دەبێ ناوچەکە جێ بێڵن ، وتیشی : تاکە رێگا بۆ پتەوبوونی سەروەریی و دەسەڵات و ئاسایشی بە کومەڵی ناوچەکە ، پێکهاتنی هاریکاریی ناوچەییە کە ئەم هاریکاری و پتانسێلانە ، رێگا دەگرن لە هەنگاوی نەخوازاراو کە ئەمریکیەکان لە ناوچەکەدا دیزاینی دەکەن .
/129
١٣ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:١٣
News ID: 941074
فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : ئامادەیی تەواو هەیە بۆ بەرگریی لە سنوور و بەرژەوەندیەکانی وڵات لە هەمبەر هەر هەڕەشەیەکدا و جیاوازیی نیە ئەم هەڕەشەیە لە لایەن ئەمریکیەکانەوە بێ یان هەر وڵاتێکی دیکەوە .