سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ناوچەکانی باشوری ئیسرائیل کرانە ئامانجی موشەکەکانی کەرتی غەزە بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵێکی هارێتزی ئیسرائیلی، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەممە جارێکی دیکە لەکەرتی غەزەوە ژمارەیەک موشەک ئاراستەی ناوچەکانی باشوری ئیسرائیل کران.
یەکێک لەموشەکەکان لەناو قوتابخانەیەک کەوتۆتە خوارەوە و ژمارەیەکی دیکەشیان نزیکی ئاوەدانی بون.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەقوربانییەکان نەکردوە، بەڵام رایگەیاند لەوەڵامدا 10 پێگەی موشەکی کەرتی غەزەیان موشەکبارانکردوە.
بەهۆی هێرشەکانی ئەمڕۆوە تا ئێستا زیاتر لە 100 موشەک ئاراستەی ناوچەکانی باشور کراون و تەواوی شارو شارۆچکەکانیش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.