پاش سەرهەلدانی جەنگی ناوخۆیی وڵاتەکەی، بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بۆ یەکەمجار سەردانی دەرەوەی وڵاتی کرد و گەشتە پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمرۆ دوو شەممە 25/2/2019 بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا پاش سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆیی وڵاتەکەی یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجامدا و گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەپێی زانیارییەکان، ئەسەد چاوی بە ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رابەری رۆحی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتوە و لەسەر ئەوە رێککەوتون پێکەوە کارکردنی نێوانیان بەردەوامبێت لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەردو وڵاتی هاوپەیمان.
ماوەی هەشت ساڵە جەنگی ناوخۆیی لەسوریا دەستیپێکردوە و بەهۆیەوە هەزاران هاوڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون و سەرۆکی سوریاش هاتوچۆ و سەردانە فەرمییەکانی بۆ دەرەوەی وڵات راگرتوە.
