تاوانی سەلەفیەتی سعودی تا ڕۆژی دوایی دنیا تەواو نابێت دوێنێ جمال خاشقچی ئەمڕۆ مناڵێکی شەشە حەوت ساڵە کەبێتاوان لە پشتی ملەوە لەناو بازاڕدا بەبێ تاوان سەربڕاوە و هیچ کەس لەوخەڵکەی چاویان لەوتاوانەبووە تەنانەت یەک جوڵەیان لێوە نەکراوە بۆ ئەوەی ئەوتاوانبارە مناڵێکی بێتاوان سەرنەبڕێت .
لەووڵاتی سعودیەدا کەسانێکی هەوەسباز و هەرزە حوکم دەکەن ، هەموو کێشەیەکیان ئەوەیە چۆن دەست بگرن بە کورسیەکانی ژێریانەوە ، لەبەر ئەوەیە هەرکەس بە دوژمن دەزانن گوێنادەنە گەورەو بچوکی ئەوکەسە وە هیچ گوێ ناگرن بۆ یاساو ڕێساکانی نە ئیسلام و نە یاسا نێو دەوڵەتیەکان ، هەرلەبەر ئەوەبوو جمال خاشقچیان لە کونسوڵگەریەکەیاندا لە ئەستەنبوڵ سربڕی و جەنازەکەشیان لە تێزابدا تاواندەوە .
ڕوداوەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لە مەدینەی پیرۆزدا . تاوانیكه دژی مرۆڤایەتی هەموو مرۆڤەکانی سەرزەوی .
ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردو تاوانێکی دژی هەموو بنەماکانی مرۆڤایەتی لە مەدینەی پیرۆزدا ڕویداوە کە ویژدانی هەموو مرۆڤ دۆستەکانی دنیای هەژاندوە ، بەڵام وویژدانە مردوەکانی سەلەفیەت و ڕۆژئاواییەکان ژەنگی هەڵهێناوە و بەهیچ داناچڵەکێت ، چونکە ئەوانە لە مرۆڤ بوون دەرچوون و ناتوانن وەکو مرۆڤ بیر بکەنەوە .
ڕۆژی پێنج شەممە شۆفێرێکی تەکسی لە شاری مەدینەدا لەسەر ڕێگای سوڵتان بن عبدلعزیز ڕادەوەستێت ژنێک و مناڵێک سوار بکات ،
ئەوژنە کە دەیەوێت بڕوات بۆ مزگەوتی پێغەمبەری خوا ( ص )و زیارەتێکی حەزرەت ئەنجام بدات لەکاتی سواربوونی ئۆتۆمبێلەکەدا دەڵێت :
بسم اللە الرحمان الرحیم ، اللهم صلی علی محمد و آل محمد .
شۆفێر لای بۆ دەکاتەوە بەڕوویەکی زۆر تاڵەوە کاتێک گوێی لە ووشەی “” آل محمد “” دەبێت و دەڵێت شیعەی ؟؟
خانمەکە دەڵێت بەڵێ .
شۆفێر وەکو شێت دەستدەکات بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی و بە خێراییەکی زۆر لەڕادە بەدەر تادەگاتە بەردەمی گازینۆیەکی زۆر قەڵەباڵغ ، ئۆتۆمبێل دەوستێنێت و دەچێتە خوارەوە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی لای ژن ومناڵەکەوە دەکاتەوە و مناڵەکە بەزۆر لە ژنکە دەسێنێت ، و ڕوبەڕوی گازینۆکە دەڕوات و دەست دەبات بوتڵێکی ساردی دەشکێنێت و بەو شوشە شکاوە مناڵەکە لە پشتی ملەوە سەردەبڕێت ، بە بەرچاوی هەموو ئەوخەڵکەی کە لە گازینۆکەدا دانیشتون لەگەڵ هاوار کردندا کە ڕایدەگەیەنێت ئەم کەسە شیعەیە و من سەری دەبڕم یەک مرۆڤی وویژداندار و وویژدان زیندوو هەڵنەساوە دەستی ئەو کەسە وەحشی یە بگرێت و ڕێگە لەو تاوانە گەورەیە بگرێت ،
ئەو دایکە هەرچی هاوار لە پۆلیس دەکات و هەرچی داوای یارمەتی لەو خەڵکە مردوەی سعودیە دەکات هیچ کەس ناچێت بە هانایەوە و کابرا وەک کارە کۆرپە مناڵ لە بەرچاوی ئەو میلەتە بێ غیرەتە سەردەبڕێت .
لەهەمووی خراپتر ئەوەیە لەکاتی ڕودانی ئەو ڕوداوە دڵتەزێنانەدا ڕژێمی سعودی بکوژ ئازاد دەکەن و دەڵێن کێشەی دەرونی بووە .
ئەوەش ووڵاتی ئەمنی خوای گەورە سەلەفیەکان بە پیسی خۆیان ووڵاتی ئەمنی خوای گەورەیان نا ئەمن کردوە .
ئێستە با بڵێین ئێوەی سەلەفی بێ غیرەت ڕاست دەکەن دەبێت شیعەکان هەموو لەناو ببرین خۆ هەر بە یاسا پوچەڵەکەی (محمد بن عبدالوهابی خوێن ڕێژ و این تەیمیەی کرمۆڵ ) دەبێت واز لەو مناڵە بهێنریت تا تەمەنی دەگاتە پانزە ساڵ و زیاتر تا دین هەڵدەبژێرێت ئەوکاتە سەری ببڕیت :
( بٲی دین تتمسکون ان دینکم لیس اسلاما )
لەووڵاتی سعودیەدا چونکە ڕژێمێکی دکتاتۆریە لە ناو بازاڕەکانیدا نیوەی خەڵکی مەدەنی کە لە شەقامەکاندا دەگەڕێن پۆلیس هەیە بەڵام پۆلیسەکانیش بەهیچ شێوەیەک ڕێگریان لە ئەنجامدانی ئەوتاوانە نەکردوە ، چونکە زانیویانە مناڵەکە دایک و باکی شیعەیە .
دەبێت بپرسی ئایا تاوانی ئەو مناڵە چیە ؟؟
ئەگەر شیعەبوون تاوانە ئەوا سەلەفی بوون هەزار جار تاوانە .
دوێنێ لە کونسوڵگەری و ئەمڕۆ لە شەقامەکانی مەدینەدا .
کەواتە لەکوێن مافی مرۆڤ ؟؟
لەکۆین ئەنجومەنەکانی مناڵ پارێز ؟؟
لەکوێن نەتەوە یەکگرتوەکان ؟؟
لەکوێن موفتیە موفت خۆرەکانی سعودیە ؟؟؟