٢٣ ئەیلوول ٢٠١٨ - ٠١:٠٣
یەکگرتووی ئیسلامی و کاندیدیەکەی

پێناسەی سەرچنار ئەحمەد

پێناسەی سەرچنار ئەحمەد :

سەرچنار احمد محمود، دانیشتوی هەڵەبجەی شەهید کچی پیاوێکی ناسراوی ناوچەکەیە لە عەشیرەتی هارونی ، باوکی سەرچنار بۆچوونی تایبەتی لەبارەی شۆڕشی کوردەوە هەبووە و هەمیشە لەگەڵ دەسەڵاتدا لە کێشەدا بووە ، هەرگیز باوەڕی بە جۆری شۆڕشی مەلایی و جەلالی سەردەمی خۆی نەبووە و هەمیشە خاوەنی ڕوئیای کوردایەتی مۆدێڕن بووە ، لەوسەردەمەدا باوەڕی بە ئیمپراتوریەتی حیزبی نەبووە وە هەمیشە لەنوسینەکانیدا باسی لە دروست بوونی مافیای دەسەڵات کردووە .
پیاوێکی خوێنەوار و بەغیرەتی کورد پەروەر بووە .

دایکی سەرچنار لە عەشیرەتی گەورەی نەورۆڵیە کە یەکێکی ترە لە عەشیرەتە ناودارەکانی ناوچەی هەڵەبجە و شارەزور .

سەرچنار ئەحمەد خاوەنی برایەکی شەهیدە بە هەموو خێزانەکەیەوە ، لە براگەورەکەی تەنها کچیک لە مردنی کیمییایی ڕزگاری بووە ، خاوخێزانی چەند ئامۆزای بە سەرجەم لەکیمیاییەکەی هەڵەبجەدا شەهید بوون .

خودی سەرچنار هەرلە سەردەمی ناوەندیەوە دیار بوو گەنجێکی زیرەکە و ئایندەیەکی ڕونی هەیە .

سەرچنار ئەحمەد بەدرێژی چەند ساڵە لە دادگای هەڵەبجە وەکو دادوەری لێکۆڵینەوە کاردەکات بەووتەی ئەوانی کاریان کەوتۆتە دادگای هەڵەبجە و بەتایبەتی بەشی لێکۆڵێنەوە دەڵێن سەرچنار ئەحمەد کەسێکی لەسەرخۆ و دڵسۆزە و لەو شارەدا بوونی سەرچنار ئەحمەد زۆر پێویستە .

پێکەوە سەرچنار ئەحمەد بناسین :

1_19ساڵ خزمەتی دادوەریی و یاسایی.

2 ڕاهێنەر لەبواری گەشەپێدانی مرۆیی و پەروەردەی خێزانی و خاوەنی بڕوانامەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەهەردو بوارەکەدا.

3 ئەندامی مەڵبەندی 5ی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بەرپرسی دەستەی یاساناسانی مەڵبەندی 5و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یاساناسانی یەکگرتوو.

4ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی دەروو بۆ هۆشیاری یاسایی و ڕێکخراوی عادیلەخانم بۆتوێژینەوەو گەشەپێدان و ڕێکخراوی توانست بۆ گەشەپێدانی تواناکان.

5 شەش ساڵ بەرپرسی ناوچەو ئەندامی بەشی خول و ڕاهێنانی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ڕێکخراوی یەکگرتوی خوشکان.

6 ووتنەوەو بەشداری کردن لەچەندین ۆرک شۆپ و سیمینارو کۆڕو چالاکی کۆمەڵایەتی و یاسایی.

7 خاوەنی چەندین بابەتی کۆمەڵایەتی و یاسایی چیرۆک ئامێز .

8 سەرپەرشتی کردنی چەندین هەڵبژاردنی حکومی و ڕێکخراوەیی و ناوخۆی حزبی وەک یاساناس.

9.ئێستاش لێکۆڵەرەوەی دادوەرییە لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە.