وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نسارووڵای یه‌مه‌ن جه‌ختی کرده‌وه که ئیمارات لاوازتر له‌وه‌یه که له شه‌ڕی دژ به گوندێکی یه‌مه‌ن سه‌رکه‌وتوو بێت.
محه‌ممه‌د عه‌بدولسه‌لام وته‌بێژی ئه‌نسارووڵای یه‌مه‌ن له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر سه‌باره‌ت به لێدوانه‌کانی ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش وه‌زیری ڕاوێژکار له کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات وتی: ئێوه لاوازتر له‌وه‌ن شه‌ڕی دژ به گوندێکی یه‌مه‌ن بکه‌ن تا بگاته ئه‌وه‌ی که ئه‌و شه‌ڕه به ته‌واوی له گه‌ڵ گه‌لی یه‌مه‌ن بێت. ئێوه ته‌نیا پشت به ئه‌مریکا ده‌به‌ستن، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێوه و ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌کی چه‌وسێنه‌رانه‌یه و ئێوه بوونه‌ته به‌کرێگیراوی ئه‌و وڵاته.
ناوبراو وتی: ئه‌م شه‌ڕه‌ی یه‌مه‌ن زۆر لاپه‌ڕه‌ی نهێنیی هه‌ڵداوه‌ته‌وه، ئه‌م شه‌ڕه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که ئێوه‌ی ئیماراتی به بێ ئه‌مریکا هیچ هێز و پێگه‌یه‌کتان نییه.