ڕۆیته‌رز له سه‌ر زاری چوار سه‌رچاوه ڕایگه‌یاندووه که کۆشکی سپی به نهێنی هه‌وڵه‌کانی ده‌ستپێکردووه تا هاوپه‌یمانییه‌کی سیاسی – ئه‌منی له نێوان شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس، میسر و ئه‌رده‌ن پێک بێنێت.
به پێی ڕاپۆرته‌که‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئه‌م پلانه که له نێو به‌رپرسانی کۆشکی سپی و وڵاتانی عه‌ره‌بی به پێکهێنانی ناتۆی عه‌ره‌بی ناسراوه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی ئێران له ناوچه‌که‌یه.
حکومه‌تی تره‌مپ هیواداره له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که بڕیاره له 12 بۆ 13ی مانگی ئۆکتۆبه‌ر له واشنتن به‌ڕێوه ببرێت وتووێژی زیاتر له سه‌ر پێکهێنانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه بکرێت. له ئێستادا و به شێوازی کاتی ناوی هاوپه‌یمانی ستراتیژی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست MESA بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ڵبژێردراوه.
شرۆڤه:
1-تره‌مپ پاش پێشێلکردنی ڕێکه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی ناوه‌کی ئێران و هه‌ڕه‌شه و گوشاره سیاسییه‌کان له دژی تاران، ڕووبه‌ڕووی چه‌شنێک له په‌راوێزکه‌وتن له سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بووه‌ته‌وه.
2-سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به نزیکبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆنگرێس به پێی شکسته به‌رده‌وامه‌کانی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه هه‌وڵی ڕاکێشانی سرنجی خه‌ڵک ده‌دات تا کۆماریخوازه‌کان بتوانن زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا بپارێزن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش وه‌ک چۆن که خۆی ڕایگه‌یاندووه ڕه‌نگه له لایه‌ن دیمۆکراته‌کانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ بکرێت.
3-دۆشینی زیاتری وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و دژایه‌تیکردنی ئێران. ئه‌مریکا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات وه‌ک سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی تره‌مپ داهاتی وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا به کار بێنێت.