به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ له مسکۆ هه‌ر ۳ ولاتی ئێران، تورکیا و مسکۆ کۆبوونه‌وه و سه‌باره‌ت به سووریا ڕاگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه. له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه:
۱- وه‌زیرانی هه‌ر ۳ وڵات جه‌خت له یه‌کپارچه‌یی سووریا ده‌که‌ن و هاوکات ڕێز له هه‌موو یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌گرن.
۲- سوورین له سه‌ر هاوکاری ۳ قۆڵی که هه‌ر ۳ سه‌رۆک کۆماری ئێران، تورکیا و ڕووسیا له دواین دیدار جه‌ختیان له سه‌ر کرد.
۳- هه‌ر ۳ وڵات ڕێککه‌وتوون که هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بده‌ن بۆ گه‌یشتن به ئاشتی و سه‌قامگیری سیاسی له سووریا به پێی بڕیارنامه‌ی ۲۲۵۴ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
۴- کارامه‌یی پڕۆسه‌ی ئاستانه به ته‌نیا ڕێگه‌چاره‌ی جیهانی سووریا ده‌زانین که توانیه‌تی تیرۆریسته‌کان شکست بدات و ناوچه‌ی که‌م ناکۆک ساز بکات و له ئاستی ده‌مارگرژییه‌کان که‌م بکاته‌وه و دۆخه‌که بۆ دانوستانی سیاسی ئاماده بێت.
۵- جه‌خت ده‌که‌ین له ڕۆڵی پڕۆسه‌ی ئاستانه که هه‌ولی داوه بۆ ڕێکارێکی سیاسی ڕاسته‌قینه و ئازاد و دادپه‌روه‌رانه به پێی خواستی خه‌ڵکی سووریا که هه‌موویان به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئازادانه بکه‌ن، هه‌ر بۆیه هه‌ر سێ وڵات هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو لێژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م خواسته به کۆبوونه‌وه‌ی ژێنڤ پێک بهێنن.
۶- سوورین له سه‌ر شکستی داعش و به‌ره‌ی نوسره و هه‌موو ئه‌و که‌س و گرووپانه‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده و داعش له سووریا‌ن و له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه جه‌ختیان له سه‌ر کراوه. هه‌موو گرووپه چه‌کداره‌کان ده‌بێت ده‌مه‌وده‌ست په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کان ڕابگرن.
۷- جه‌خت ده‌که‌ین له سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و په‌ره‌دانی زیاتر به ئاگربڕ و که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاری خه‌ڵکی سووریا.
۸- هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه که به بیانۆی شه‌ڕی تیرۆریسته‌کان له دوای گۆڕینی حاکمیه‌ت و یه‌کپارچه‌یی سووریا و لاواز کردنی ئه‌منیه‌تی وڵاتانی دراوسێی سووریا‌ن.
۹- هه‌رجۆره به کارهێنانی چه‌کی کیمیایی به تووندی ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه و داوا دکه‌ین که به پێی یاسای قه‌ده‌غه‌ی جه‌کی کیمیایی له سووریا هه‌ڵسوکه‌وت بکرێت.
۱۰- له کۆمه‌ڵگای جیهانی و به تایبه‌ت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا ده‌که‌ین که هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خۆیان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازار و مه‌ینه‌تی ئاواره‌کانی سووریا بخه‌نه‌گڕ و هه‌وڵ بدریت بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ژێرخانه‌کانی سووریا.
شایانی باسه که بڕیار وایه تاکوو به پێشنیاری تورکیا له ئه‌نقه‌ره کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به ده‌ستگیرکراوه‌کان و ڕفێندراوه‌کان و گۆڕینه‌ی ته‌رمه‌کان له لایه‌ن گرووپه سوورییه‌کانه‌وه ئه‌نجام بێت.
..................
300
ڕاگه‌یه‌ندراوی ۳ قۆڵی کۆبوونه‌وه‌ی مسکۆ؛
پێبه‌ند بوون به ئاگربڕ، بووه‌ته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی ده‌مارگژی لە سووریا
٢٩ نیسان ٢٠١٨ - ١٩:٢٤
News ID: 891428
له ڕاگه‌یه‌ندراوی ۳ قۆڵی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕووسیا و تورکیا جه‌خت له پێبه‌ند بوون به ئاگربڕ و گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆڤی به ئاواره‌کانی سووریا کراوه.