به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، ئه‌یوب یوسف سه‌عید، فه‌رمانده‌ی یه‌کینه‌کانی ۳ و ۷ی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم له په‌یامێک ڕایگه‌یاند: ئێمه وه‌ک چاودێڕی ئه‌م هێزانه ڕایده‌گه‌یه‌نین که دۆخی ژیانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه زۆر خراپه و به ئاستێک گه‌یشتووه که چی یدکه ژیانیان بۆ ناکرێت.
ئه‌و زیادی کرد: هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی گیان فیدایی زۆریان بۆ پاراستنی وڵاته‌که‌ی خۆیان نیشان داوه و ده‌بێت لانی که‌م مووچه‌که‌ی سه‌ری مانگ بدرێت تاکوو به‌رده‌وام بێت له کاره‌کانی.
سه‌عید هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ئێمه له به‌رپرسانی هه‌رێم داوا ده‌که‌ین که ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره نه‌کرێت ئێمه‌ش وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی ڕێگری ده‌که‌ین له هه‌نارده کردنی تانکره نه‌وتییه‌کان.
شایانی باسه که تاکوو ئێسته‌ش دانوستانه‌کان له نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا درێژه‌ی هه‌یه و هه‌ر دوو لا به هیچ ڕێککه‌وتنێکی سه‌ره‌کی بۆ دابین کردنی مووچه نه‌گه‌یشتوون. له میانه‌ی ڕۆژانی پێشوو مامۆستایانی هه‌رێمیش جارێکی دیکه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌م دۆخه ده‌ربڕی. به‌رپرسانی هه‌رێم ناڕازین له پشکی هه‌رێم له بودجه‌ی ساڵی ۲۰۱۸.
...............
300
١٢ شوبات ٢٠١٨ - ٢٠:١٦
News ID: 881727
یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر مووچه‌ی هێزه‌کانیان دابین نه‌کرێت، ڕێگری ده‌که‌ن له ڕۆشتنی تانکره نه‌وته‌کان