سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پلان داده‌ڕێژێت، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، هه‌وڵیش ده‌دات له رێگه‌ی دوو ده‌سته‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پلانه‌كه جێبه‌جێ بكات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌زاهه رایده‌گه‌یه‌نێت: عه‌بادی هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر شێوازی سه‌نگاپوره گه‌نده‌ڵی له‌ناو ببات، سه‌عد حه‌دیسیش ده‌ڵێت: حكومه‌ت له به‌رپرسه باڵاكانه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
هه‌رچه‌نده به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆره‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ماوه‌یه‌ك له هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی راوه‌ستا، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كاته‌وه.
عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندوه، سه‌رۆك وه‌زیران به‌مزوانه ده‌ست به‌پاككردنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات له‌سه‌رجه‌م پارێزگا و دامه‌زراوه‌كاندا له كه‌سانی گه‌نده‌ڵكار و مشه‌خۆر.
عه‌بتان باسی له‌وه‌شكردوه، عه‌بادی بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی و دوورخستنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، له‌سه‌ر شێوازی سه‌نگاپوره كار ده‌كات، ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه و سه‌ره‌تا له دامه‌زراوه باڵاكاندا چاكسازیی ده‌كرێت، دواتریش ئه‌و پلانه داده‌به‌زێنرێت بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی حكومه‌تی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی له هه‌ڵمه‌تی چاكسازییدا، بۆ ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵكاران و سزادانیان، پشت به هه‌ریه‌كه له به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لێكۆڵه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌لێپرسینه‌وه‌ی تاوان ده‌به‌ستێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له دواهه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه كه، گه‌نده‌ڵی هیچی له تیرۆر كه‌متر نییه و زیانی گه‌وره‌ی به گه‌لی عێراق گه‌یاندوه، بۆیه له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌ست به‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره ده‌كه‌ن بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵكاران و سزادانیان.
راشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م سامانه دزراوه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاسا ده‌بێت.
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، حكومه‌ت چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی له‌به‌رده‌ستدایه، كه پێشتر ئه‌نجام دراون و به‌هۆیانه‌وه ده‌یان ملیار دۆلار له سامانی گشتیی وڵات براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
حه‌دیسی رونیشیكرده‌وه، هه‌وڵده‌درێت به‌هاوكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌رجه‌م پاره دزراوه‌كان و گه‌نده‌ڵكاره هه‌ڵاتوه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بهێنرێنه‌وه و دادگایی بكرێن.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق وتیشی: حكومه‌ت بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی و به‌سزاگه‌یاندنی گه‌نده‌ڵكاران، له به‌رپرسه باڵاكانه‌وه ده‌ست به‌هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كات و هیچ گه‌نده‌ڵكارێك له لێپێچینه‌وه ده‌ربازی نابێت.
چاودێرانی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر عه‌بادی پشتیوانی بكرێت، ئه‌وا ده‌توانێت هاوشێوه‌ی شه‌ڕی تیرۆر سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام ره‌نگه ده‌ستبردن بۆ كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی هه‌ستیار، ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی بۆ دروست بكات.