سه‌رۆكی روسیا، نامه‌یه‌كی ده‌ستنوس ده‌نێرێت بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق و پابه‌ندبونی حكومه‌تی مۆسكۆ به یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق و هاوكاریكردنی به‌غدا دووپات ده‌كاته‌وه.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق بڵاویكرده‌وه، فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار پێشوازیی له وه‌فدێكی روسیا كردوه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و روسیایان كردوه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی روسیا له عێراق، نامه‌یه‌كی ده‌ستنوسی ڤلادیمێر پۆتنی سه‌رۆكی روسیای داوه‌ته مه‌عسوم، كه تێیدا سه‌رۆكی روسیا پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق دووپاتكردوه‌ته‌وه.
پۆتن ئاماژه‌ی بهوهكردوه، حكومه‌تی مۆسكۆ ئاماده‌یه هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش به حكومه‌تی به‌غدا بكات، داوای پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و روسیاشی كردوه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.