سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه له سوپای ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: پێویسته دوای شه‌ڕی داعش، ئه‌مریكا هێزه‌كانی له خاكی عێراق بباته ده‌ره‌وه.
قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌ركرده‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، كه یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی عێراقییه و به‌رگریی له خاكی وڵاته‌كه‌ی كردوه و شكستی به داعش هێناوه.
خه‌زعه‌لی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی: تۆمه‌ته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و ئه‌وه‌ی كه پێویسته له عێراق بچێته ده‌ره‌وه، سوپای ئه‌مریكایه نه‌ك حه‌شدی شه‌عبی.
سه‌ركرده‌كه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، داواشی له سوپای ئه‌مریكا كردوه، هێزه‌كانی كۆبكاته‌وه و دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش، خاكی عێراق بهجێبهێڵن.
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو: پێویسته میلیشیاكانی ئێران خاكی عێراق بهجێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.