ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سوریا رایگه‌یاند، كه سوپای سوریا و هاوپه‌یمانانی كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتیان له نزیك شاری دێره‌زور له رۆژهه‌ڵاتی سوریا كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه كه به‌ده‌ست داعشه‌وه بوو.
به‌پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: سوپای سوریا ئه‌مڕۆ شه‌ممه كێڵگه‌ی (تیم)ی نه‌وتی له بیابانی باشوری دێره‌زور كونتڕۆڵكردووه.
هاوكات روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا به‌شێك له‌رێگای سه‌ره‌كی نێوان دێره‌زور و شاری مه‌یادینیان كۆنترۆڵكردووه.
رێكخراوی داعش به‌شێكی زۆر له پارێزگای دێره‌زورو نیوه‌ی شاره‌كه‌ی له ژێر ده‌ستدایه كه ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌نه‌وت.
سوپای سوریا، پێنجی ئه‌م مانگه، شکاندنی گەمارۆی داعش-ی لەسەر شاری دێرەزوری ئەو وڵاتە راگەیاند.
ھەروەھا، سوپای سوریا لەریف-ی دێرەزوری باشوری رۆژئاوا پێشڕەوییان کردووەو گەیشتنە ھێزەکانی سوپای سوریا لە فەوجی ١٣٧لە رۆژئاوای شارەکە.
ماوەی سێ ساڵ بوو، داعش گەمارۆی خستبووە سەر شاری دێرەزوری سوریا کە سوپای ئەو وڵاتەی تێدابوو.