وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند واشنتن "زۆر بەخێرایی" دەست دەکات بە پێدانی هەندێک چەک و پێداویستی سەربازیی بۆ یەکینەکانی پاراستی گەل لە سوریا و پرۆسەکەش بە شێوازی هەنگاو بەهەنگاو دەبێت.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: دوێنێ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به پێدانی چه‌ك به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، سەرەڕای ناڕەزایی توندی تورکیا.
ئەمڕۆ جۆن دۆریان وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە ئەمەریکا رابەرایەتی دەکات رایگەیاند "بڕێکی دیارییکراوی پێداویستییمان هەیە لەو وڵاتە کە بەڕاستی بەکارهاتبێت بۆ پڕچەککردنی هاوپەیمانی عەرەبی سوریی و هەندێک لەو چەکانە ڕەنگە زۆر بەزوویی دابەش بکرێن."
وتەبێژەکەی هاوپەیمانان هیچ خشەتەیەکی لەبارەی کاتی دابەشکردنی چەکەکانەوە ڕانەگەیاند بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوەکرد رادەستکردنەکە بەشێوازێکی هەنگاو بەهەنگاو دەبێت و بەپێی پێویستی دەبێت.
دوێنی سەرچاوەیەکی ئەمەریکی بە ئاژانسی رۆیته‌رزی راگەیاند پێدانی ئەو چەکانە بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بۆ پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رەققەیە، بەڵام ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کەی دەست دەکرێت بە گواستنەوەی چەکەکان بۆ رۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی یەپەگە.
ئەو رەزامەندییەی کۆشکی سپی لە کاتێکدایە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی ئەمەریکا بکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆببێتەوە.
ئه‌مڕۆش جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، ناردنی چه‌ك بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له رۆژئاوای كوردستان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه "جێگای قبوڵكردن نییه."
هەروەها ئەمڕۆ رێدور خه‌لیل وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل لەو بارەیەوە رایگەیاند "له باوه‌ڕه‌داین له ئێستا به‌دواوه‌و دوای بڕیاری پڕچه‌ككردنی مێژویی، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل رۆڵی زیاتر‌و به‌هێزترو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌تر ده‌گێڕن له شه‌ڕی دژی تیرۆر".