دۆناڵد ترهمپ لهم مانگهدا سهردانی هەردوو ڕژێمی داگیرکەری سعودیهو ئیسرائیل دهكات، وهك بهشێك لهیهكهمین گهشتی دهرهكی خۆی وهكو سهرۆكی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمهریكا.
کۆشکی سپی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگهیاند، دۆناڵ ترەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتە یەکەمین گەشتی دەرەکیی خۆی وەک سەرۆک بۆ هەریەک لە وڵاتەکانی داگیرکەری سعودییەو ئیسرائیل دەبێت.
ترەمپ لەو سەردانانەیدا دەیەوێت هەوڵەکانی بۆ شەڕی دژی داعش چڕ بکاتەوەو لەگەڵ وەستانەوە دژی ئێران و گفتوگۆکانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هەر لە یەکەمین گەشتی دەرەکیدا ترەمپ سەردانی شاری رۆما دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پاپا فرانسیس، ئەو سەردانانەی سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ئەوەدا دێت کە بڕیارە لەم مانگەدا بچێتە شاری برۆکسل لە بەلجیکا و هەرێمی سیسیلی لە ئیتاڵیا بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی ناتۆ و حەوت هێزە ئابورییەکەی جیهان.
ترەمپ پلانی هەیە کە سەرکردەکانی جیهانی عەرەب لە ریازی پایتەختی سعودییە کۆبکاتەوەو دەڵێت هیواخوازە ئەو کۆبوونەوەیە بەکاربهێنێت بۆ داهاتوویەکی هیوابەخش بۆ لاوە مسوڵمانەکان و وڵاتەکانیان.
"ئەرکی ئێمە ئەوە نییە شێوازی ژیان بەسەر ئەوانی دیکەدا بسەپێنین، بەڵام بۆ بونیادنانی هاوپەیمانێتییەکە لە هاوڕێیان و هاوبەشان کە ئامانجی شەڕی دژی تیرۆرزم و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیرییان هەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" ترەمپ لەبارەی گەشتەکەی سعودییەوە دەڵێت.
هەرچەندە زیاد لە 100 رۆژ تێپەڕیوە بەسەر دەست بەکار بوونی وەک سەرۆکی ئەمەریکادا، بەڵام هێشتا ترەمپ هیچ سەردانێکی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی ئەنجام نەداوە. باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشوو لەو ماوەیەدا نۆ گەشتی دەرەکیی ئەنجام دابوو لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا.