٢٦ نیسان ٢٠١٧ - ١٧:٥٦
تورکیا نابێت دوبارە هێرش بکاتە سەر کوردوستان

ئه‌و هێرشه‌ی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ قوڵایی‌ عیراق وه‌سفكرد

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق ئیدانه‌ی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر شه‌نگال ده‌كات له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیاوه‌و به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ عیراق وه‌سفیده‌كات و هۆشداریی‌ توندیش ده‌داته‌ ئه‌نكه‌ره‌ له‌وه‌ی‌ كاری‌ له‌و شێوه‌یه‌ دوباره‌ نه‌كاته‌وه‌.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیرقدا به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌, ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران جگه‌ له‌ ئیدانه‌كردن، ئه‌و هێرشه‌ی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ قوڵایی‌ عیراق وه‌سفكردو به‌ بێ پاساوی‌ ناوبردوه‌.

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق ئه‌و هێرشه‌ی‌ به‌ پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ریی‌ عێراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و دراوسێیه‌تی‌ ناوبردوه‌, هاوكات حكومه‌تی‌ عیراق زۆر به‌توندی‌ هۆشداریی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌تی‌ توركیا كه‌ پێشێلكاریی‌ بێ هۆكاری‌ له‌و شێوه‌یه‌ دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئاڵۆزبونی‌ كێشه‌و ململانێكان له‌ ناوچه‌كه‌دا.