دوای کوژرانى گەنجێکى شارۆچکەى دەربەندیخان، بەڕێوبەرایەتیى ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک و ژمارەیەک بەڵگە و دانپێدانان و تۆمارى ڤیدیۆیی کەسوکار و هاوکارەکانى بڵاوکردەوە و دەڵێت کە ئەندامى داعش بووە.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ابنا: ئاسایشی سلێمانی لەڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت، تۆمه‌تبار هێمن محەمەد كه پیشه‌ى مامۆستابووە و براى هێرش محەمەد كه له‌ئێستادا له‌ناو داعشدایه له‌گه‌ڵ سێ کەسی دیکەدا كه پله‌ى ئه‌میریان هه‌بووه لەناو داعشدا پیلانیان دانابوو بۆ تێكدانى ئارامى هه‌رێم، دەشڵێت هێمن محەمەد وه‌ك شانه‌ى نوستوو هاوكاریی کردوون.
بەپێی ڕوونکردنەوەکە، دواى دزه‌كردنى چه‌كداره‌كانى داعش بۆ سنوورەکانى ئیدارەى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە، ته‌واوى ئه‌و كه‌سانه‌ى هاوكاریى چه‌كدارانى داعشیان كردووه ده‌ستگیركراون کە زیاتر له ٦٠ گومان‌لێكراو بوون و هێمن محەمەد یه‌كێك بووە لەو کەسانە.
ئاسایشى سلێمانى لەڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت، لە ڕۆژى ٢٩ى تشرینى دووەمى ساڵى ڕابردوو به بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه هێمن محەمەدیان ده‌ستگیركردووە و له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیبه‌وه‌دا ناوه له‌ڕێگاى هێرشى برایەوە په‌یوه‌ندیى به‌داعشه‌وه کردووەو به‌یعه‌تى پێداون.
ئاسایشى سلێمانى ڕوونیشکردووەتەوە، تۆمەتبارەکە دانی به‌وه‌شدا ناوە له ڕۆژى ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا چۆته سلێمانى و چاوى به كه‌سێك کەوتووە و پێکەوە پیلانى دەربازکردنى ئه‌و چوار چه‌كداره‌ى داعشیان داناوە كه شوێنەکانیان له گریانه و بۆینى سەر بەهەڵەبجە له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ئاشكرا بوو بوو و کەسێکیان لێ كوژرا.
ئاسایش ئاماژەی بەوەشداوە، له ٢٦ی هەمان مانگدا هێمن محەمەد به ئۆتۆمبیلهكهى كه له جۆرى ئهڤیۆیه بە هاوكاریى دوو تۆمه‌تبارى دیكه كه بران و دواى دەستگیرکردنیان لەلایەن ئاسایشەوە دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه، له‌گوندى ده‌ره‌شیش له‌ڕێگاى قاچاخ و گونده‌كانى ته‌پى سه‌فا و خێڵى حه‌مه‌وه چەکدارەکانى داعشیان گەیاندووەتە هەڵەبجەى تازە.
بەپێی ڕوونکردنەوەکەى ئاسایش، هێمن محەمەد هه‌ر چوار چەکدارەکەی داعشى گەیاندووەتە ده‌ربه‌ندیخان و سێ ڕۆژ لهماڵهكهیى خۆیدا هێشونیەتییەوە، به‌پێی وته‌ى هاوسه‌رى ناوبراویش کە له به‌رده‌م لێكۆڵه‌ر و دادوه‌ریشدا دانى پێداناوه له‌سه‌ر داواى هێمنى هاوسه‌رى و به‌بیانوى ئه‌وه‌ى میوانیان هه‌یه سێ ڕۆژ مهڵهكهى جێهێشتوه‌و چۆته ماڵى باوكى.
ئاسایش لە ڕوونکردنەوەکەیدا دەشڵێت، هێمن محەمەد لە ٢٨ى مانگدا چوار چەکدارەکەى داعشى گواستوەتەوە بۆ نزیك گۆڕستانى گوندى كانى سارد.
بۆ ڕۆژى دوایى له‌سه‌ر بڕیارى دادوه‌ر له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیرکراوە و دانى به تاوانه‌كه‌یدا ناوە.
ئاسایشى سلێمانى دەڵێت، به‌مه‌به‌ستى شوێن پێهه‌ڵگرتن و دۆزینه‌وه‌ى چه‌كداره‌كانى داعش هێمن محەمەد به بڕیارى دادوه‌ر براوەتە بۆ ئه‌وشوێنه‌ى كه چه‌كداره‌كانى لێدابهزاندووه، بەڵام له‌كاتى دابه‌زین و ده‌ستكردن به گه‌ڕان به‌دواى چەکدارەکاندا ڕووبه‌ڕووبونه‌وه ڕوویداوە، لەو نێوەندەشداو هێمن له‌ده‌ست هێزه‌كانى ئاسایش هەڵاتووە.
بەوتەى ئاسایش، شه‌وى ٤ی کانونی یەکەمى ڕابردوو ئەو چوار چەکدارەى کە لە ماڵى هێمندا خۆیان حه‌شاردابوو له گوندى پونگەڵه دەرکەوتوونەتەوە، دواى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى گونده‌كه دوانیان کوژراون، دواتریش دوو چەکدارەکەى تر هاوڵاتییەکیان شه‌هید کردووە و پاشان خۆشیان کوژراون.
هەر بەوتەى ئاسایش پاش چه‌ند ڕۆژێك له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى سێوسێنانه‌وه ته‌رمێك دۆزراوەتەوەو دواى ڕه‌وانه‌كردنى بۆ پزیشكى دادوه‌رى دەرکەوتووە کە ته‌رمى هێمنە و ڕاپۆرتى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانى ئاماژەى بەوەداوە کە له‌ئه‌نجامى به‌ركه‌وتنى فیشه‌ك و خوێن به‌ربوونى زۆرەوە گیانى له‌ده‌ست داوه.
پێشتر کەسوکارى هێمن لە نامەیەکدا بۆ ئێن ئاڕ تى باسیان لەوە کردبوو، کوڕەکەیان لەژێر ئەشکەنجەدانى زۆرى هێزەکانى ئاسایش‌دا گیانى لەدەستداوە، بەڵام ئاسایش ئەوەى ڕەتکردەوە