حه‌شدی شه‌عبیی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئه‌میری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌به‌ستێته‌وه به ئه‌مریكاوه و پێی وایه ئه‌مریكیه‌كان ده‌ربازیان كردووه.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ابنا: جه‌واد تڵیباوی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی ڕایگه‌یاندووه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكاوه له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تیی هێزی په‌ڕه‌شوتی ئه‌مریكی ده‌ركراوه به‌ره‌و ناوچه‌ی به‌عاجی سه‌رسنوریی سوریا، هاوكات ته‌ئكیدی كردۆته‌وه كه ئه‌مریكا زانیاری وردی له‌سه‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و شوێن و جوڵه‌ی ناوبراو هه‌یه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئه‌میری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش, په‌یوه‌ندیداره به كۆتاییهاتنی وه‌ره‌قه‌ی ئه‌و گروپه تیرۆریستیه لای ئه‌مریكا.